ک.م.م.ک
دووشەممە ۱۲ بەفرانباری ۲۷۲۲ی کوردی، رەحمەت ئابجامە خەڵکی شاری مهاباد، بۆ تێپەرکردنی ماوەی زیندانی بەسەرداسەپێندڕاو هەناردەی زیندانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە کرا.
جێگای ئاماژەیە کە رەحمەت ئابجامە لە لایان دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری مهاباد بە تۆمەتی ئەندامێتی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت بە ۲ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.
جێگای سرنجە کە ناوبراو لە ۱ پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و دوای لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ لە ۲٨ پووشپەڕ بۆ زیندانی حکوومەت ڕاگوێزرا و لە ۵ی خەرمانان بە بارمتەی ٨۰۰ ملوێن تمەنی لە زیندان ئازاد کرابوو.