سنە؛ دوو شارۆمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران

KMMK:
پێنجشەمە 4ی خەرمانانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوی ئەمیر رەزایی کوڕی جەمیل و ئارەش ئەحمەدی کوڕی ناسر کە هەردووکیان خەڵکی گوندی تەنگیسەر-ی سەر بە شاری سنە بوون، بە دانانی کەفالەت بە شێوەیەک کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییەکەیان لە زیندانی حکوومەت لەو شارە ئازادکران.
.
ئەو دوو هاوڵاتییە لە 3ی خەرمانان دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواسترانەوە بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە.

جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی دەستبەسەری دا، مافی ئەوەیان پێنەدراوە کە ناوبراوەکان پارێزەریان هەبێت و خزم و مالباتەکەیان سەردانیان بکەن.

شایانی باسە، ناوبراوەکان، 7 گولان، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکای دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *