ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، لانیکەم ۵۰ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار کە دۆسیەکەیان بێ بڕیار ماوەتەوە و لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە دەستبەسەر ماونەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، سەرەڕای ئەوەی کە سیستەمی دادوەری بۆ ئازادکردنی کاتی ئەو هاووڵاتیانە بارمتەی قوڕسی داناوە، بەڵام دادئەستێن(دادستان) و بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار بۆ ئازادی کاتی ئەو هاووڵاتییانە دژایەتیان دەربریوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراونەی به شیوهی خوارەوە ڕادەگەیەنێت:
جەمال عەلیزادە، باپیر بەرزە، دوکتۆر محەممەد ئەرشەد، حاسڵ قەدۆ، فەرەیدون نەبی، کەیوان نەبی، محەممەد ئیسماعیلی، ئەردەڵان چۆدار، موبین ئەحمەدی، هێمن ئارمەند، سیامەند عەزیزی، زانا خۆشامەن، جەعفەر عەبباسی، ئیسماعیل خزری، سۆران خزری، جووتیار ئەشرەفزادە، سیامەند عەزیزی، داوود رەسووڵ دارا، فەخرەدین دلێر، رەحمان رەحمانزادە، ناسر داڵە، ئەیووب ئیسماعیلی، مستەفا ساغەری، کەماڵ هاشمی، جەلال تەباک، کۆرۆش ئینتیزاری، خەسرەو هیدایەت نەژاد، سەلاح محەممەدی، یاسر ڕەسووڵی، شوانە بۆرەکە، محەممەد سۆهرابی، موراد راسخی، خالق هۆشیار، یۆنس شەوکەت، قادر پاکنەهاد، خزر محەممەدی، محەممەد شێخاڵی، هۆشمەند بیدخام، کاوە مەولوودی، سەعید خزرزادە، سەنعان لاهیجانی، سابیر خانپایە، هادی بەهمەنیار، کامیار قۆڕەخچی، شێرزاد ئازەربەرزین، مستەفا غەنی پوور، شەهرام زەیناڵی، محەممەد محەممەدی ئەسل و زانا محەممەدی ئەسل ڕاگەیێندراوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەم هاووڵاتییانە بە هۆی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کراون و پاش تەواو بوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگە ئەمنیەتییەکان رەوانەی بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە کراون.
ع. ر