ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “فەرزاد مەجیدی ” و ” ئەرسەلان نەزەری ” هەردووکیان خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هەر لەم چوارچێوەیەدا دووشەممە رێکەوتی ١٢ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی تریش بە ناوی “حیسام محەممەدی تەبار” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری جوانڕۆ لە شەقامی سەعدی ئەو شارە لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران ڕفێنرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی بەندکران و چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر