تاران؛ چارەنووسی نادیاری کیژێکی تەمەن ١٩ ساڵ پاش دەستبەسەر کرانی

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی وەدەست کەوتوون، دووشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کیژێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “مەهسا قوربانی” خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بە پێی هەواڵەکە، بەدواداچوونی شێلگیرانەی بنەماڵەکەی مەهسا تا ئێستا بۆ وەدەستهێنانی زانیاریی لە بارەی چارەنووسی کوڕەکەیان بێ سەمەر بووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم،لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *