ک.م.م.ک
بەپێی زانییارییەکانی کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەک خەڵکی ئیلام، به ناوی فاتما بەرزەردی، کە بەرپرسییارییەتی کومیتەی داوەرەکانی فیدراسیۆنی هونەرە جەنگییەکانیش هەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ۱۱ ڕۆژە لە دەستبەسەرکردنی، تا ئێستا دۆخی بە ناڕۆنی ماوەتەوە.
شایانی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی ۲۳ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەر کراوبوو.
جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س