سنە؛ بەردەوامی رفاندنی خوێندکارانی ناڕازی

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێک به ناوی ” پەریسا حەبیب پوور” خەڵکی شاری ورمێ، لە تێرمیناڵی شاری سنە لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە کاتی بڵیت لە تێرمیناڵی سنە بۆ تاران، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی بەندکرانی و دۆخی ژیانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *