ک.م.م.ک؛
ڕۆژی سێشەممە ٨ی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲ کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی پووریا جەواهێری یەکێک لە کرێکارانی ناڕازی شاری کامیاران، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەست کەوتوونە؛ ناوبراو دوای دەستبەسەرکران، لەلەیەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، تۆمەتباریان کرد بە محاربە و مەترسی ئەوەی لەسەرە کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێندرێت.
ر.خ