ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، کە ڕێکەوتی ٢۵ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سیروان محەممەدی دانیشتووی گەڕەکی حاجیاوای شاری سنە، لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بە زەبر و زەنگی نەدیتراو دەستبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێک بەناوی قەرارگای شەهرامفەر کە سەر بە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیە، ماوەی مانگێک زیاترە لە ژێر زەخت و ئەشکەنجەی بە زەبر دایە تا بە زۆرە ملی ناچاری بکەن دان بەوەدابنێت کە لە دەرەوەی وڵات پارەی وەرگرتوە کە لە ناوخۆی وڵات ئاڵۆزی و نائارامی سازبکات.
هەروەها یەکێک لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم هاووڵاتییە تێکدانی ئاسایشی گشتییە، پێویستە ئاماژە بکرێت کە بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بێ ئاکام بووە و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەکی دروست لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر