ک.م.م.ک:
بەپێی راپۆرتەکان، دوو برا بە ناوەکانی فەرهاد تەهازادە و فەرزاد تەهازادە کە خەڵکی شاری شنۆ-ن لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
جێی ئاماژەیه که سزای لەسێدارەدانی ناوبراوەکان، بە شێوەی غیابی و بەبێ بەرچاوگرتنی ڕێکارە یاساییەکان، دەرکراوە.
جێگای باسە ناوبراوەکان لە ڕێکەوتەکانی ۳ی رەزبەر و ۲۳ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵەوە ڕفێندرا بوون.
ع. س