سنە؛ دوو خوشکی خوێندکار دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک
یەکشەممە‌‌‌ ۲۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ی کوردی، دوو خوشک بە ناوەکانی زریان مۆلایی و زیلان مۆلایی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
  
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زریان مۆلایی تێرمی یەکەمی کارناسیی ئەندازیاری مێعماری و زیلان مۆلایی تێرمی دووەمی کارناسیی ئەندازیاری لە زانکۆی ئەندازیاری لە سنە-ن، کە لە ماڵەکەیان لە گەڕەکی ۱۷ی شەهریوەر لە سنە دەستبەسەرکراون.
تاکاتی داڕشتن و بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ  هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوەکان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *