هێڵی سنووری سەردەشت؛ کوژرانی دوو برا لە ئاکامی ڕاوەدوونان

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو برا بە ناوەکانی؛ “سەرباز حەمەد ئیبڕاهیم ” و “کامڕان حەمەد ئیبڕاهیم ” خەڵکی شارۆچکەی سەنگەسەر-ی هەرێمی کوردستان، لە لایان هێزە تیرۆریستیەکانی سپای پاسدارانەوە دەستڕێژی گوللەیان لێ کرا، و لە ئاکامی ئەو ڕاوەدوونان و هەڵاتنە دا لە بەرزایی رەوەزکان هەڵدەدێرێن و گیانیان لە دەست دەدەن.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، بە هۆی هەبوونی دەسەڵاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، کوشت و بڕی هەڕەمەکی خەڵکی کوردستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە، ئەو شێوازە لە لایان هێزی ترۆریستی سوپای پاسدارانەوە پەیڕەو دەکرێت و ئەمنییەتی گیانی هاووڵاتییانی سەر سنوورەکان بە تووندی دەخاتە ژێر هەڕەشە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *