ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی کە وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، چوارشەممە رێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “پووریا فەتحی” تەمەن ٣١ ساڵ کوڕی ستار و خەڵکی گوندی کەرەجۆ، لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە(سنندج) ڕفێنرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *