لێوەرگرتنی بەڵێننامەی زۆرەملێ لە باوک ە دایکی ئارمیتا گراوەند لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، فەرمانداری ئینتزامی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای تاران بانگهێشتی دایک و باوکی ئارمیتا گراوەندی کردووە و وێڕای هەڕەشەی زۆر لەهەردووکیان، بەڵێننامەی نووسراوەی زۆرەملێی لێوەرگرتوون کە سکاڵایان لە هیچ ڕێخراوە یان کەسێک نییە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئارمیتای ١٦ ساڵ تەمەن هێشتا لە کۆمادایە و پزیشکەکان ڕاوەستانی مێشکی ناوبراویان ڕاگەیاندووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، وەرگرتنی بەڵێننامەیەکی لەو شێوەیە هیچ چەشنە بایەخێکی قەزایی نییە و ناشتوانێ لە داهاتوودا ڕێگری بکات لە سکاڵای دایک و باوکی ئارمیتا گراوەند لە ڕێخراوە، دامەزراوە یان کەسێک.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *