دەستبەسەری چالاکێکی ژینگەپارێز لە سنە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، شارام فەرهادی هاوڵاتی خەڵکی سنە و چالاک و لایەنگری ژینگە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لە ساڵی ٢٧١٧ی کوردی دوو ساڵ زیندانی لە زیندانی حکوومەتی ئێران کێشاوە.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشوو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *