ک.م.م.ک:
چوارشەممە ۱٦ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەکی بە ناوی هوومەن عەبدولڵایی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران لە ڕەوتی خۆپیشاندانی سەرتاسەرییەکان لە ئێران و کوردستان،لە شارۆچکەی حەسەن ئابادی سنە بەسەختی بریندار دەکرێت و پاش چەند کاتژمێر، گیان لەدەست دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆسەر لە سنە.
جێی باسە کە، هاووڵاتیانی شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران لە مانگرتنێکی و ناڕەزایەتی سەرتانسەری دژی کۆماری ئیسلامین و هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکانیش بۆ پاراستنی ڕژیمەکە ڕاستەوخۆ تەقە لەخەڵکی مەدەنی دەکەن .
ع. س