بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە دوو چالاکی پیشەیی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، سەلاح حوسێنی یەکێک لە ئەندامانی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان و خەڵکی سەقز، پاش ڕاگەیاندنی هاوسۆزی خۆی لەگەڵ خەڵکی بەلووچستان، لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا.

لەم پێوەندییەدا و لەو رێکەوتەی کە ئاماژەی پێکراوە، چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامێران بە ناوی مورتەزا سیدی لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری قودسەوە بانگهێشت کرا.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەم چالاكە كرێكارییە بە پشتبەستن بە ئاگاداریەكەی دادگا، دەبێت رۆژی 2ی گەڵاڕێزان لە لقی 101ی دادگای تاوانەكان لە شاری قودس بە تۆمەتی “پێكهێنانی گروپێك بەناوی سەندیكای كرێكاران بە گوتارێكی کۆمۆنیستی بێباوەڕ لەگەڵ نیازی تێکدانی ئاسایشی وڵات لە دادگای تاوانەکانی شاری قودس حازر بێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، مورتەزا سەعیدی لە ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی لەگەڵ چەند چالاکێکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە ١٩ی گوڵاندا بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *