دێولان؛ دەستبەسەر کردنی مامۆستایەک لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵی مامۆستایەک بە ناوی ” بەهمەن کەریمی ” خەڵکی شاری دێولان و ناوبراویان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

بە پێی هەواڵەکە، دەستبەسەر کرانی بەڕێز کەریمی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر ئەنجام دراوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە ئەمنیەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کەل و پەلە تایبەتەکەیان لە گەڵ خۆیان برد، لەوانەش موبایل و لاپتۆپی خۆی و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەست بەسەر داگرت.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *