مەهاباد؛ دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی توندی هاووڵاتییەک

ک.م.م.ک؛

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئەمیر نەسروڵاهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بە توندی ئەشکەنجە دراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو بەتۆمەتی چارەسەرکردنی خەڵکی برینداری نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری مەهاباد لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواستوە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ناوخۆیی: ڕۆژی شەممە ۱۲ی خەزەڵوەر، دوای چەند ڕۆژێک کە هیچ هەواڵێکی نەبوو، بە دەستبەند و بەستراوەوە لە دادگا ئامادەبوو. ئەم هاوڵاتیە ئاگاداری ئەشکەنجە سەختەکەی کرد و داوای هاوکاری لە خەڵک کرد بۆ ئازادی خۆی.
ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *