ک.م.م.ک:
سێشەممە ١٦ی بەفرانباری٢٧٢٥ی کوردی، فوئاد نیکپەی مێرمنداڵی ١٧ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ماڵەکەی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەپێی کوتەی فارووق نیکپەی باوکی ئەم مێرمنداڵە دەسبەسەرکراوە کە دانیشتووی وڵاتێکی ئەورووپئیە بۆ هەوالگریkmmk، هێزرکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان لەو ڕێکەوتە هەڵیانکوتاوە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و وێڕای بێڕێزی بە هاوسەر و منداڵەکانی و تونداژۆیانە، فوئادی نیکپەییان دەسبەسەر کردووە.
شیاوی باسە کە ئەم مێرمنداڵە لە برینداران و دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ـیە کە پێشتر بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کراوە و هێشتا لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە، بەچەشنێکە بەپێی زانیارییەکان نێزیک بە ٥٠ ساچمە لە پێیدا ماوەتەوە.
ق.ش


