هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۰ـی سەرماوەزی ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بازگەیەکی شەوانە لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی تایبەتی هاوڵاتییکی خەڵکی مەریوان بە ناوی هێمن باڵۆد کرد و بە سەختی برینداریان کرد.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێمن باڵۆد ٢ فیشەکی بەرکەوتووە و باس لەوە دەکرێت بارودۆخی زۆر مەترسیدارە.

پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گواستراوەتەوە و لە بەشی چاودێری تایبەت لە ژێر چاودێریدایە.
هێمن باڵۆد لە گەڕەکی تازاوای شاری مەریوان نیشتەجێیە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *