دەستبەسەری ٣هاوڵاتی لە سنە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی فوئاد سەلیمی و باوکی ڕەفێق سەلیمی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی رئێرانەوە دەستبەسەر کران.

هەرلەم چوارچێوەیەدا؛ یەکشەممە ٦ی سەرماوەز، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کاوە حسەین پەناهیی، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *