ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی” پێشەوا ئەحمەدی ” و” کارۆ فەتحی ” خەڵکی گوندی نیگڵ سەر بە شاری سنە(سنندج )بە تۆمەتی داخستنی ڕێگای سەرەکی سنە بۆ مەریوان لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە هاووڵاتییەکی تر بە ناوی ” زانا ئەحمەدی ” خەڵکی شاری دێوەڵان، لە پەیوەندی بە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی گشتیە جەماوەریەکان لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە بگوترێ کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر