ک.م.م.ک:
دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، بریندارێکی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بەناونیشانی سەردار قادری ٣٦ ساڵ تەمەن و خەڵکی مەهاباد لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێرا لە ورمێ ڕاگوازر.
شیاوی باسە، ناوبراو یەکشەممە ٦ی سەرماوەز لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شاری مەهاباد بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران بەگرانی بریندار کرا.
سەردار قادری خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵە.
ق.ش