مەهاباد؛ دەستبەسەر کردنی ٦ هاووڵاتیی لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی سەرکووتی هاووڵاتیانی خۆپێشاندەری ناڕازی ٦ هاووڵاتیی لە مەهاباد بە ناوەکانی؛ هێمن سەرگوڵی، محەممەد ئەحمەدی، محەممەد خەلیلی، پەیمان رووزخوون، محەممەد رەش، سمکۆ دوودووکانلوو میلان، خەڵکی گوندی کۆزەکەرێز سەر بە شاری مەهاباد لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەواوی شارەکانی کوردستان و پاش هەستانەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵک بە شێوەیەکی بەربڵاو، دەسیان کردوە بە پشکنینی ماڵ بە ماڵ و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان.

شیاوی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخیان و شوێنی بەندکرانیان لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: