دێولان؛ هاووڵاتییەک دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، دووشەممەی ٣٠خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونێشانی ئەرسەڵان حوسەین پەناهی خەڵکی گوندی قرووچیاـی سەر بە دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنیکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *