چۆڵ بوونی دێهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان / بیجاڕ 

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هاووڵاتیانی گوندنشین لە دەروبەری شارستانی بیجاڕ بەهۆی لاوازی ژێربینایی ئیمکاناتی ئەمڕۆیی وەکو هەبوونی جادە و ڕێگەوبانی شیاو و ئاوی خواردنەوە و سوتەمەنی و گازی ماڵان و زۆریەک لە پێداویستییەئەمڕۆییەکان، ناچاردەبن بار و بنە بپێچنەوە و گوشەی شارەکان ئاوەدان بکەنەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کێشەوگرفت و نەبوونی ئیمکاناتی ئاسایشی لە گوندەکاندا و کۆگا بەڕوواڵەت دڵڕفێنەکەی شاران دەبنە هۆی ڕاکێشانی داڵدەی گوندنشینان و خزمەتگوزارییە فێرکاری و ئاسودەییەکانی کلتوری زیادەی شارەکان بەرانبەر بە دێهاتەکان و نابەرانبەری دابەش بوونی ئاسایشی گشتی کۆمەڵگا پاڵنەرێکی سەرەکین بۆ زیادبوونی جەماوەری شار چاولێکەری و نەمانی هێچ دڵخۆشێیک بۆ مانەوە لە گوندەکاندایە.

کچان لەو گوندانەدا تا پۆلی ٦ی سەرەتایی دەخوێنن و بە هۆی نەبوونی قوتابخانەی پلەکانی سەروەی سەرەتایی لە گوندەکادا.

شارستانی بیجاڕ کە شارێکی دیرۆکی ۷ هەزار ساڵەیە و لە ئێستادا خاوەنی ۲٥٥ گوندە کە بڕی ۲٥ گوندی چۆڵ کراوە.

هەرساڵە و گوندەکانی بیجاڕ و ناوچەکانیتری ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆڵ دەکرێن و خۆش نشینی شارەکانی ڕۆژهەڵات پانتاێیکی زۆری لە خۆ دەگرنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان