سەردەشت؛ هێرش و پەلامار بۆسەر ماڵی هاوڵاتیان و دەستبەسەرکردنیان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، بەپێی هەواڵەکان، پاش ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک بەرانبەر بە کوشتنی هێمن هەمزە، لە ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە گوندی بێورانی سەردەشت، هێزە ئەمنییەکان بە شەوان هەڵدەکوتنە سەرماڵی هاوڵاتیان و دەست دەدەنە پشکنین و دەستبەسەری هاوڵاتیان.

ناونیشانی هاوڵاتییەک “ئا.ب” ڕاگەیەندراوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، بە شەودا و لەو کاتانەی خەڵک لە خەودان، هەڵدەکوتنە سەرماڵی هاوڵاتیان و دەستبەسەریان دەکەن.


کەشی شاری سەردەشت تەواو ئەمنییە و هێزە ئەمنییەکان، لە ماوەی ڕۆژدا بەمەبەستی ترس و تۆقاندن لە ناوشار بڵاوە دەکەن و دەست دەدەنە لێپرسینەوە، ڕاوەستانی ماشێنەکان، پشکنینیان و هەر وەها پشکنینی موبایلی هەندێ لە هاوڵاتیان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *