ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێکی بواری دەروونناسی زانکۆی ئازادی خوڕەماوا بەناونیشانه فەرید خوشناموەند لەلایەن ئیتلاعاتت سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر و تا ئێستە چارەنووسی ناوبراو نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دۆسیەی خوێندکاری ناوبراویان ڕفاندووە بۆ ئەوەی خوێندکاربوونی ئەم هاوڵاتییە حاشا لێبکەن.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا سەرقاڵی لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ و نانەوەی دۆسیە دژیفەرید خوشناموەندــن.
شیاوی باسە، سپای پاسداران دەستیان بە تویتەری ئەم خوێندکارو ڕاگەیشتووە و سەرقاڵی ناسینەوەی خۆپیشاندەرانی دیکەیە.
ق.ش