ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، سێشەممە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتێک بە ناوی “رەفیق دیوارگەر ” خەڵکی شاری دیواندەرەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
هاوکات لە شاری پیرانشار بەندکراوی سیاسی پێشووتر بە ناوی باپیر بەرزە لە سێ ڕێیانی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەروەها میلاد مورادی خوێندکاری بەشی پەرستاری و ئاگالێبوون خەڵکی سنە لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی ڕفێنرا.
لە لایەکی ترەوە شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە شاری دێوەڵان(دهگلان )چیاکۆ محەممەدی کوڕی ئەمجەدیان پاش لێدان و پێدادان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
هەروەها شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر نووسەر و شاعیری کورد خەڵکی شاری پاوە بە ناوی پەرویز بابایی دەستبەسەر کرا.
ع. ر


