ک.م.م.ک:
شەممە٢٨ی خەزەڵوەرت ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی سەرکوتی هۆڤانە لە کوردستان، کچێکی مێرمنداڵێک بەناونیشانی “سونیا شەریفی” ١٧ساڵ تەمەن و خەڵکی ئابدانان، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵەکان؛ هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵیان کوتایە سەرماڵی ناوبراو و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواست.
جێی سەرنجە؛ تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی و شوێنی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش