کوژرانی دوو هاوڵاتی و بریندارکردنی پتر لە دە هاوڵاتی لە دیواندەرە

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوابەدوای مانگرتن و خۆپیشاندانی گشتی خەڵک دژبە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی لە دیواندەرە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە خەڵک، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی فوئاد سواری و حەبیب فەتحی کوژران.

شیاوی باسە کە پتر لە دە هاوڵاتی لەم خۆپیشاندانەدا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کراون کە دۆخی ئەوانیش ناجێگیرە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی دیواندەرە کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *