ک.م.م.ک:
یەکەم و کۆتا هاوڕێ
هەواڵی زیاتر
پێتان ڕادەگەیەنین ڕێوڕەسمی بەرزنرخاندنی یاد و بیرەوەری ٢١مین ساڵوەگەڕی هەرمان سەیید خەلیلی عالی نەژاد لە سەر مەزارەکەی لە شاری سەحنە سەر بە کرماشان بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو کە هیزە ئەمنیەتییەکان هێرشیان کرد و گازی فرمێسک ڕێژ و فیشەکی شەڕیان بەکارهێنا و ڕێوڕەسمەکەیان بەرەو توندوتیژی و شڵێژان برد. بە پێی زانیارییەکانی گەیشتوو لەو توندوتیژیەدا بە دەیان کەسیان دەستبەسەر و چەند کەسێکیشیان کووشت و بریندار کرد، کە بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای شاری سەحنە یەکێکە لە کوژراوەکان.
تائێستا ناوی ١١ کەس لەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون وەدەست ئێمە کەوتوون.
سەیید فەریبورز شاە ئیبراهیمی
سەیید فەرهاد زوننووری
سەیید فەرەیدون تاهیری
عەلی نەزەری
نۆشاد تاهیری
محەمەد بەهرامی
غەدیر ڕەحیمی
حەمید گورگین
مێهرعەلی هیممەتی
نیعمەت پوور وەلی
شەهرووز ئیسماعیلی
هەواڵەکە نوێ دەکرێتەوە
ئەنجومەنی راوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان.
ع. ر


