KMMK:
شەممە ۱۴ بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، ئارام فەتحی، چالاکی ژینگەپارێز، نووسەر و شاعیری خەڵکی شاری مەریوان لە لایان هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کرا.
جێگای سرنجە کە، ناو براو پێشتریش زۆر جاران لە لایان هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆی دەسبەسەرکرانی ناوبراو لە بەردەست دا نییە، بەڵام ئارام فەتحی لە سەر ئاکاونتی ئینستاگڕامی خۆی نووسیبووی کە هەڕەشەی لێکراوە.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیتلاعات سپای ئێران بەبێ بوونی هەر چەشنە حوکمێکی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
ناوبراو هەروەها لە ساڵانی ۲۷۱۹، ۲۷۱٨، ۲۷۱۶ دەسبەسەر و بە تۆمەتی ناڕەوا دادگایی کرابوو. کە بریتین لە، تۆمەت گەلی وەک شێواندن و تێکدانی دیسیپلینی گشتی و چوونەدەری نایاسایی لە ئێران، هاندانی خەڵک و پڕوپاگەندە دژی حکومەت و …
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


