کوژرانی دووهەمین کەس لە کامێران بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

چوار شەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” بورهان کەرەمی ” خەڵکی گوندی یووزەدەر سەر بە شاری کامێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی شەڕی لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی ناڕەزایەتی گشتی کوژرا.

هەروەها لە هەمان چوارچێوە دا، سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر ٤ کەس لە هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی گیانیان لەدەستداوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *