ک.م.م.ک؛
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی عیسا بیگلەری خەڵکی شاری سنە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.
لە هەمان کاتدا زانیار اڵڵە مورادی، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە کاتی ڕاپەڕین لە گەڕەکی کانی کوزلەی شاری سنە لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێکرا و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحید بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەوە گیانی لەدەست دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ناوبراوان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کەوسەر.
ر.خ