ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، سووسەن ڕازانی، چالاک لە بواری کرێکاری و ژنان لە سنە بەدانانی بارمتە بەشێوەیکاتی ئازاد کرا.
ئازادی ئەم هاوڵاتییە پاش ١٦ ڕۆژ تا کۆتایی قۆناغی دادگایی و بە بارمتە هاتۆتە ئاراوە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان و دەستبەسەرییەکانی ئەم دواییانو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.
ق.ش