سنە؛ هاووڵاتییەک بە هۆی لێدانی هێزەئەمنییەتییەکانەوە گیانی لەداست دا

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بەناوی حەمید گۆلی ۴۶ ساڵە و خەڵکی شاری سنە، لە ڕەوتی کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی ئەم دواییەی تاران بە سەختی برینداربووە و دوای چەند ڕۆژێک گیانی لەداستدا.

جێی ئاماژەیه کە ناوبراو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەزەبری توندی باتۆم لە ناوەوەی سەری تووشی خوێنبەربوونی ببوو و چووبووە ناو کۆما.

جێی باسە کە ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی خەزەڵوەر، تەرمی ناوبراو لە شاری سنە، بە شەو و لەژێر رێوشوێنی تونددا بەخاک سپێردرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *