سنە؛ دەستبەسەرکردن و بێ ئاگاهی لە چارەنووسی دوو هاوڵاتی ناڕازی

ک.م.م.ک:

شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ڕەزا حەیدەریان خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک، بە ناسنامەی ئارمین عەبدوڵڵاهی ئازەر تەمەن ٢٣ ساڵ وەرزشکاری خەڵکی شاری سنە، لە پەیوەندییەکی کورتدا بنەماڵەکەی لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ئاگادار دەکاتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی راگیرانی ئەم هاوڵاتییانە نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *