ک.م.م.ک:
دوابەدوای هێرشی قورسی ئیسرایل بۆ پێگە سەربازییەکانی ئێران، هێزەکانی سپای پاسداران و دامەزراوە ئەمنییەکان خاڵی پشکنینی بەرفراوانیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دانا. لە ماوەی ئەم کەشە ئەمنییە و دامەزراندنی هێزە چەکدارییەکان لە ڕێڕەوە گشتتەکان، ئازاد ڕەعنایی هاوڵاتی خەڵکی سنە ڕۆژی هەینی ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایە. هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە کاتێکدا سواری مۆتۆرسیکلێت و لە ڕۆیشتندابوو لەو شوێنە، بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێسا یاساییەکان لەلایەن ئەو هێزانەوە لە بازگەکەدا فیشەکی بەرکەوت و گیانی بەخت کرد.
ق.ش


