درێژەی دەستبەسەرکردن باران ساعێدی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان ساڵی ١٤٠١، هاووڵاتییەک بە ناوی باران ساعێدی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە ڕووماڵی دەستبەسەرکردنەکەی بڵاو کرابۆوە، دوای زیاتر لە ٤٨ ڕۆژ لە وادەی دەستبەسەرکردنی، هێشتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ سەرەڕای درێژکردنەوەی فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ چەند جارێک، حکومەتی ئێران مافی هەبوونی پارێزەری لێ زەوت کردوە.
ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *