ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، وەرزشوانێکی خەڵکی سنە بەناونیشانی ئەمیر حسەینی، پاش لێدان و هەڕەشە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هەروەها یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، دوو برا بەناوەکانی ڕادین تەهلیلی ١٩ساڵ تەمەن و ڕامین تەهلیلی لە شەقامی غەفووری سنە بەر کوتەک و لێدانی هێزە ئەمنییەکان کەوتن پاشان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
شیاوی باسە، بنەماڵەی ئەم هاوڵاتیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە مژاری دەستبەسەری منداڵەکانیان بڵاو نەکرێتەوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش


