کچێکی گەنج لە ورمێ بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکان کوژرا

ک.م.م.ک:
دووشەممە ۹ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، لە رەوتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە شاری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، نەسیم سدقی کچی 23 ساڵەی خەڵکی ساین قەڵا ژیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، نەسیم سدقی بۆ تێپەڕاندنی خولێکی جوانکاری(آرایشگری) چووبوو ورمێ و بەشداری خۆپیشاندانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی کردووە.

جێی ئاماژەپێکردنە کە، بنەماڵەی نەسیم سدقی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەژێر فشاردان بۆ ڕاگەیاندنی مردنی کچە گەنجەکەیان بەڕووداوێک هاتۆچوو و هەروەها ڕێگەیان پێنەدراوە رێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بۆ دابنێن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *