پیرانشار؛ چارەنووسی نادیاری ٢هاوڵاتی دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، چارەنووسی دوو هاوڵاتی بەناوەکانی خزر عەلی پوور و شاهین ئاڕمەند خەڵکی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار پاش دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە رۆژەکانی جوومعە و شەممە٦و ٧ی خەزەڵوەر لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *