دوو هاووڵاتی لە مەریوان و شنۆ دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:
یەکشەممە‌‌‌ ٨ی خەزەڵوەریی۲۷۲۲ی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەیوب خاوەری و محەمەد شێخانی لە شارەکانی مەریوان و شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

ئەیوب خاوەری تەمەن ۲۳ ساڵی کوڕی مستەفا ڕۆژی یەکشەممە٨ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە مەیدانی باوە ڕەشی دەستبەسەرو گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو گەنجە لە پەیوەندی بە بەشداری کردن لە گردبونەوە ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەرکراوە.

هاوکات ڕۆژی یەکشەممە محەمەد شێخالی خەڵکی شیناوێ-ی سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژه دانە کە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە و پشکنییان کردووە.

بەگوێرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حکوومەتی ئێران تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە سێ هەزار هاووڵاتی لە شارەکانی کوردستان دەستبەسەر کردووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *