دێوڵان(دهگلان )؛ دەستبەسەر کردنی پاڵه‌وانێکی تەمەن ١٩ ساڵ

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، پێنجشەممە رێکەوتی ۵ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوکات لە گەڵ چلەی ماتەمینی ڕەزا لووتفی یەکێک لە شەهیدانی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی شاری دێوڵان(دهگلان ) زۆرانبازێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “یاسین سەیفپەناهی ” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ئەو مێرمنداڵە ١٩ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *