مەهاباد؛ دەستبەسەر کرانی ٣ هاووڵاتی تر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، ٢ هاووڵاتی بە ناوەکانی “ناسر فەقێ” کوڕی عەلی و “زانیار نەبەردی ” خەڵکی شاری مەهاباد لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هەروەها شەممە ڕێکەوتی ٧ی مانگی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی تر بە ناوی “ئیسماعیل ئیبڕاهیمی ” لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەکی دروست لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *