قەسری شیرین؛ داخوازی پووڵ بۆ رادەست کردنەوەی تەرمی گیان بەخت کردوویەک و دەستبەسەر کردنی پاڵەوانێکی لەش جوانی

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ۵ی گەڵارێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بەپێی ئەو هەواڵانەی وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوونە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران بۆ ڕادەست کردنەوەی تەرمی “ئەفشین ئاشام” یەکێک لە گیان بەخت کردوانی ناڕەزایەتی گشتی سەبارەت بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە داوای ٢۵۰ ملیۆن تمەنیان کردوە.

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، ئەفشین ئاشام تەمەنی ٢٨ ساڵ وخەڵکی گوندی سورخەکی سەنجابیە سەر بە شاری قەسری شیرین ، کە لە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی لەو شارە لە ئێوارەی ٤ی گەڵارێزان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا.

هەروەها لە هەواڵێکی تردا، کامڕان باڵکانە یەکێک لە پاڵەوانانی لەش جوانی خەڵکی شاری قەسری شیرین لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *