ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لە گردبوونەوە گشگیرەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوڵاتییەک بەناونیشانی “دانا مام قادری” خەڵکی شاری مەهاباد، لەڕەوتی سەرکوتی خۆپیشاندانەکان، بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران برینداربوو.
لەلایەکی دیکەەە دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، زیندانی سیاسیی لەمێژینە، “محەممەد حاجی ڕوسووڵپوور”، خەڵکی بۆکان بەدانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا، لەگرتووخانەی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.
ناوبراو شەممە ٩ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش