دەستبەسەری توندئاژۆیانەی وەرزشوانی ناوداری پارکۆر لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییە چەکدارەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی KMMK، لە ڕێکەوتی٢٩ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، دوو کەس لە برایانی جەلیلی لە بنیاتنەر و نوێنەرانی وەرزشی پارکۆر(David bell)ی فەڕەنسی لە ئێران، بەهۆکاری نادیار لە یاریگەی وەرزشی خۆی لە شاری بۆکان بە شێوازی توندئاژۆیانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

سەرچاوەیەکی نێزیک لەم بنەماڵەیی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند و کوتی: ئەو شەوە نێزیک کاتژمێر ٢١ دەیان کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتایەسەر یاریگەی شوێنی وەرزشی ناوبراو و توندئاژۆیانە و لە ڕێی تێکشکانی کەلووپەلی یاریگە دەیان هەویست دەستبەسەریان بکەن کەلەلایەن برایانی جەلیلی داوای حوکمی پشکنین کرا بەڵام ئەو هێزانە بەبێ گوێپێدان لەگەڵیان تێک هەڵچوون و پاش تەقە کردن دوو لەو برایانە بەناوەکانی سامان و بێهنام جەلیلی دەستبەسەر کران و برایەکی دیکەیان بەناوی سیروان جەلیلی بێسەروشوێنە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *